سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان: هەوڵ دەدەین دابەشكردنی زەوی رۆژنامەنووسانیش بگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان: هەوڵ دەدەین دابەشكردنی زەوی رۆژنامەنووسانیش بگرێتەوە

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، هەوڵدەدەین لەرێگای حکومەتی هەرێمەوە زەوی نیشتەجێ بوون بۆ رۆژنامەنووسان هاوشانی فەرمانبەرانی حکومەت دەستەبەر بکات

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، ئاشکرایە تاکو ئێستا رۆژنامەنووسانی کوردستان ماف‌‌ و شایستەکانی خۆیان لە سندوقی خانەنشینی‌ و یاسای گرێبەست‌ و پاراستنی شایستەکانی لە دەزگای راگەیاندن‌ و پێدانی شوێنی نیشتەجێبوون، بەدەست نەهێناوە

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو پێناوەدا سەندیکا لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت‌ و لایەنە بەرپرسەکان لەهەوڵدایە کە ئەو بابەتانە چارەسەر بکات

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەتایبەتیش سەندیکا هەوڵدەدات لەرێگای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زەوی نیشتەجێبوون بۆ رۆژنامەنووسان هاوشانی فەرمانبەرانی حکومەت دەستەبەر بکات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ