نێچیرڤانی بارزانی لەبارەی سەردانەكەی ئەردۆغان پەیامێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نێچیرڤانی بارزانی لەبارەی سەردانەكەی ئەردۆغان پەیامێكی بڵاوكردەوە

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق مێژووییە و لە كاتێكدایە كە ناوچەكە بە كاتێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی ساڵی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئەم سەردانە مێژووییە بۆ بەغدا و هەولێر لەکاتێکی هەستیاردایە کە ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەردانەکە تیشک دەخاتەسەر پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "چاوەڕێی ئەوەم پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم لە هەولێر و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ئێستا بکەین، لەوانەش ئاشتی، سەقامگیری، گەشەپێدان و ئابووریی".

بەیانی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا و دواتر ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر بكات

 

 

هه‌واڵی گرنگ