ئاگادارییەك لە پارێزگاری هەولێرەوە بۆ كاسبكاران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگادارییەك لە پارێزگاری هەولێرەوە بۆ كاسبكاران

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە پابەند بن بە ئامادەکردنی قستەکانی چوارەم و پێنجەم

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی ساڵی 2024 پەڕەی فەرمی پارێزگای هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، ھەموو کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی کە سودمەندبوون لە وەرگرتنی دوکانەکان ، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە پابەند بن بە ئامادەکردنی قستەکانی چوارەم و پێنجەم

ئاماژە بەوەشكراوە، قستەكە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23-4-2024 تاکو ڕێکەوتی ڕۆژی یەکشەممەی 5-5-2024 و ڕادەستکردنی بڕە پارەی دیاریکراوی قستەکان بكرێت 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەوەی مامەڵەی گرێبەستی دوکانەکان ببەسترێت لە نێوان سودمەندبووان و لایەنی پەیوەندیدار . بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرینەبەر بەپێی بەڵێننامەی واژووکراو .

 

هه‌واڵی گرنگ