کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزبێتەوە و سبەینێش لەگەڵ کە خۆڵباریندا خێرایی با لە هەندێک ناوچەی کەرکووک و گەرمیان زیادبکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەکانی باشوری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان.

باسی لەوەشکرد، کە خێرایى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت بگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30

سلێمانی: 27

دهۆک: 29

کەرکووک : 30

هەڵەبجە: 28

زاخۆ: 30

سۆران: 27

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 31

 

هه‌واڵی گرنگ