خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان پڕۆژەیەک دەیانگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان پڕۆژەیەک دەیانگرێتەوە

وەزیری دادی عیراق رایگەیاند، پرۆژەیەك جێبەجێ دەكەن كە موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ژمارەیەك زیندانی بگرێتەوە.

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی پەرەپێدانی بەشەكانی چاكسازی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنین كە ژمارەیەك زیندانیی دەستنیشان دەكەن تاكو هاوكاری ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە بكەن كە لەچاكسازییەكاندان و بەمەش موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە زیاد تەمیمی بریكاری پێشكەوتوی وەزیری دادی عیراق رایگەیاندوە، ئەو پرۆژەیە بەردەوامە تا ئەوكاتەی سەرجەم ئەو زیندانیانە بگرێتەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن و لەناو بەشەكانی چاكسازیدان، دابینكردنەكەش لەسەر رەزامەندی خودی زیندانیەكە دەبێت تا كەسێك بۆ هاوكاریكردنی دەستنیشان بكات.

تەمیمی ئاماژەی بەوەشکرد، دابینكردنی دارایی سەرجەم ئەو زیندانیانە ناگرێتەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن بەڵكو تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە لەماوەی حوكمەكەیاندا لەناو زیندانەكاندا خزمەتی ئەو كەسە دەكەن كە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

 

هه‌واڵی گرنگ