ڕۆژنامەنوسانی سۆران بایكۆتی چالاكیەكی ئەمڕۆی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانیان كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژنامەنوسانی سۆران بایكۆتی چالاكیەكی ئەمڕۆی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانیان كرد

ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بایكۆتی چالاكی ئەمڕۆی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد كە بەبۆنەی یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیەوە ڕێكیانخستووە، پێیان وایە كە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ڕۆژنامەنوساندا دەكرێت و كەسیش ناتوانێت ئینكاری لەوەدا بكات ! بەجۆرێك دەسەڵاتی ئەم دەڤەرە پێی وایە تەنها ئەوانەی لە دەزگاكانی خۆیان یان حزبی سەر بەدەسەلات كاردەكەن بۆیان هەیە كاری ڕۆژنامەوانی بكەن .

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بۆ / ڕای گشتی و سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
بابەت / بایكۆت
ئێمە سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كەلەخوارەوە ناومان هاتووە، بایكۆتی چالاكی ئەمڕۆی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین كە بەبۆنەی یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیەوە ڕێكیانخستووە، ئێمە پێمان وایە كە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ڕۆژنامەنوساندا دەكرێت و كەسیش ناتوانێت ئینكاری لەوەدا بكات ! بەجۆرێك دەسەڵاتی ئەم دەڤەرە پێی وایە تەنها ئەوانەی لە دەزگاكانی خۆیان یان حزبی سەر بەدەسەلات كاردەكەن بۆیان هەیە كاری ڕۆژنامەوانی بكەن .
بۆیە چیتر باوەڕ بە بانگهێشتی پڕ لە موجامەلەی بەرپرسان ناكەین، دەمێكە كاتی قسەی باق و بریق بەسەرچووە، دەمانەوێت لەئاستی كرداریدا چاو بە هەڵوێستەكاندا بخشێننەوە و ڕێزی زیاتر لە ئێمە و لە پیشەكەمان بگرن، چونكە ئێمە هۆكاری پێشخستنی دەڤەرەكەمانین نەك مایەی شێواندن و تێكدان!!!
بەربەستەكان لەبەردەم كارەكانی ئێمەدا زۆرن و ڕۆژ بەڕۆژ ئازادی كاری ڕاگەیاندن بەرتەسكتر دەبێتەوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە بۆیە لەبەر ئەو هۆكارانەی خوارەوە بایكۆتی چالاكی سەندیكاو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین .
١-ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشێلكاری بەرامبەر بە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسانی ئەو دەڤەرە زیاتر دەبێ .
٢-لەپێدانی زانیاری ڕێگەپێدان بۆ ڕوماڵی هەر كارو چالاكیەك یان لەناو دەزگایەكی حكومی بەردەوام جیاوازی و جیاكاری دەكرێت بۆ هەندێك كەناڵ ئازادی تەواو هەیە و بۆ هەندێكیان بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدان نیە.
٣-لەبەشێكی زۆری كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكاندا بەشێكی كەناڵەكان و ڕۆژنامەنوسان بێبەش دەكرێن و جیاوازی لە بانگهێشتكردنیان دەكرێ.
٤-لەهەرچی چالاكی و كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەزگا ئەمنیەكان هەیە تەنیا چەند كەناڵێكی دیاری كراو بانگهێشت دەكرێن .
٥-ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە داوا دەكەین دیدارێكی كراوە لە نێوان ڕۆژنامەنوسسان و دەزگا ئەمنیەكانی ئەو دەڤەرە بۆ لێكتێگەیشتنی زیاتر ڕێكبخرێت بەڵام نە نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان نە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەدەم ئەو داواكاریەمانەوە نەهاتوونە و كاریان بۆ نەكردووە.
لێرەشەوە داوا دەكەین سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكانی داكۆكی كار لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادی كاری میدیایی لەبەرامبەر ئەو پێشێلكاری و جیاوازییانە بێنە دەنگ و ئێمە بەم یاداشتە ناڕەزایەتی خۆمان بە خەڵكی كوردستان بەگشتی و سنورەكەمان بەتایبەتی دەگەیەنین.
١-یونس حمد - ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
٢-ئامانج وەرتی - ڕۆژنامەنووس
٣- زۆسك باڵەك.. پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٤-اسماعیل عوسمان .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٥-ئازاد ئۆمەراوەیی .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس
٦-ولات حسن …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
٧-رفعت محمد ..ڕۆژنامەنووس و كامیرەمان
٨-سەرهەنگ قاسم.ڕۆژنامەنووس
٩-ئاسۆ وەرتی .ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٠-عبدالواحید مشیر ..ڕۆژنامەنووس و كامیرامان
١١-ئاكام غەفور..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٢-سەرهەد عبدالله …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٣-حكیم محمد ..ڕۆژنامەنووس
١٤-فەرهاد محمد ..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر
١٥-زیرەك محمد …كامیرامانی گەلی كوردستان
١٦-كەریم كەیفی …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

 

هه‌واڵی گرنگ