ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سۆران قوربانی لێكەوتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سۆران قوربانی لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، ڕووداوێكی هاتووچۆ بەهۆی لادان لە ڕێگا و خۆكێشان بە ستوونی كارەبا برینداربوونی كەسێكی لێكەوتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگادار کراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (رشید حمدامین) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لەڕێگا وخۆکێشان بەستونی کارەبا ،‌ لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری هۆندا النترا ، لە گەلی عەلی بەگ نزیک بازگەی بێخاڵ

ئاماژە بەوەشكراوە لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک برینداربووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە شوفێران دەکەین دڵنیایی وەربگرن لەدوای وەستاندنی ئۆتۆمبیلەکانیان و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک .

 

هه‌واڵی گرنگ