بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
ئهمڕۆ سێشەممە 23_ی نیسان-ی 2024 ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە نەک چەند مانگێک بۆ بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
مانگی شوباتی ڕابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو کە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیکەی ٣٠ هێندە لە ئاستی ڕێگەپێدراو زیاترە.
گرۆسی راشیگهیاند: ئەمە بەو مانایە نییە کە تاران لەم ماوەیەدا خاوەنی چەکی ئەتۆمی دەبێت.
گرۆسی راشیگهیاند: ئەمە بەو مانایە نییە کە تاران لەم ماوەیەدا خاوەنی چەکی ئەتۆمی دەبێت.
ئاماژهی بهوهشدا “ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێستای ئێران ڕوون نین و تەنیا دەتوانرێت پێشبینی بكهین، دهشڵێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەمیشە پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات”.