دارایی عێراق لەبارەی خانەنشینانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارایی عێراق لەبارەی خانەنشینانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی گرێبەستی بۆ ئەو خانەنشینانەی لە 2023 بۆ 2025 بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 23_ی نیسان_ی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، بە بڕیاری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی دەستەی خانەنشینان ماهر حسێن ڕەشید،

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە، ماوەی خزمەتی گرێبەستی بۆ ئەو بەساڵاچووانە هەژمار دەکات، کە بڕیاری خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە بۆ ساڵانی 2023 تا 2025.

بەگوێرەی فەرمانەکە کە ئاراستەی سەرجەم بەش و لقەکانی دەستەکە و و سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە بەغدا و پارێزگاکان کراوە، بڕیاری هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی گرێبەستی بۆ خانەنشینبووانی ئەو سێ ساڵە دەرکرد “بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 27ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 – 2024 – 2025، هەژمارکردنی خزمەت بۆ کارمەندانی گرێبەست بەپێی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕێکارەکانی زیادکردنی هەژمارکردنی ساڵانی خزمەتی فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئەوانەی شایستەن، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتدایە بۆ پشتگیریکردنی توێژی خانەنشینان و لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، کە لەسەر بنەمای دابینکردنی پێداویستییەکانی خانەنشینان لە عێراق دەرکراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ