گەورەترین سەنتەری هیمۆفیلیا لەهەولێر كرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەورەترین سەنتەری هیمۆفیلیا لەهەولێر كرایەوە

 

 

لەمەراسیمێكدا گەورەترین (سەنتەری هیمۆفیلیا) لە سەرئاستی هەرێمی كوردستان لە نێو نەخۆشخانەی نانەكەلی شاری هەولێر كرایەوە.

هۆبەی سەنتەرەكە بەشێوەو شێوازێكی سەردەمیانە دروستكراوە لەلایەن بنەماڵەی خێرخواز (ئەحمەد ئیسماعیل نانەكەلی)، هەروەها كردنەوەی ئەم سەنتەر كاریگەری گرنگ و باشی دەبێت لە چارەسەركردنی تووشبووانی هیمۆفیلیا نەك تەنها لە هەولێر بەڵكو لە تەواوی هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراقیش.

جێگەی باسە، سەنتەری هیمۆفیلیای نەخۆشخانەی نانەكەلی، كە گەورەترین سەنتەرە لە سەرئاستی هەرێمی كوردستان و لە هەمانكاتدا سەنتەرە بۆ پێدانی چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشانی (هیمۆفیلیاو شێرپەنجە) بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بە گوژمەی زیاتر لە (یەك ملیۆن دۆلار) لەسەر ڕووبەری (850) مەتر دروستكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ