كەی كەوتنی ئافرەتی دووگیان مەترسییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەی كەوتنی ئافرەتی دووگیان مەترسییە

 

 

یەكێك لەو كێشانەی ڕووبەڕووی خانمانی دووگیان دەبێتەوە بریتییە لە كەوتن یان خلیسكان یاخود كەوتنە خوارەوە لە پلیكانەو زۆرێكیان تووشی دوودڵی دەبن لەوەی ئایا پێویست دەكات سەردانی پزیشك بكەن یان نا ؟

بەپێی رای پسپۆران مەرج نییە هەموو كەوتنێك و بەربوونەوەی خانمێكی دووگیان مەترسی لە بارچوونی هەبێت، بەگشتی هەموو حاڵەتێكی لەم جۆرە باشترە لەلایەن پزیشكەوە ببینرێت بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە تەندروستی كۆرپەكەو دایكەكە، بەتایبەت ئەگەر كەوتنەكە لە سێیەكی دووەم یان سێیەمی دووگیانی بێت واتە لە چوار مانگییەوە تا كۆتایی، چونكە لەم كاتانەدا مەترسی جیابوونەوەی وێڵاش لە منداڵدان زۆرە كە ئەمەش پێویستی بە فریاكەوتنی خێرا هەیە.

ئەمەو لەكاتی كەوتن و بەربوونەوەو هەستكردن بەم نیشانانە ئەوا پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشك بكەن :

1. ئەگەر ژان دروست بوو.

2. ئەگەر خوێن بیندرا.

3. ئازاری سك.

4. ئەگەر جووڵەی كۆرپەكە كەمی كرد.

(د. كەژان كاوە تەها – پزیشكی ژنان و منداڵبوون و نەزۆكی)

 

هه‌واڵی گرنگ