رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری

 

 

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پەتایەك لە هەرێمی كوردستان، كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان دووچاری ئەم نەخۆشییە بوون، ڤایرۆسەكە بەشێكی زۆری كۆرۆناو چەند ڤایرۆسێكی دیكەیەو لەم دوو هەفتەیەدا هەڵكشانێكی بەرچاو هەیەو خەڵكێكی زۆر تووشی نەخۆشییەكە بوون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی (د. سەباح هەورامی) لە ڕوونكردنەوەیەكیدا ئاماژە بەوەدەدات كە: ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵكدا بڵاوبۆتەوە، ڤایرۆسێكەكە بەشێكی زۆری كۆرۆناو چەند ڤایرۆسێكی دیكەیە، بەڵام كۆرۆنا نییە پەتای وەرزییە، ڤایرۆسەكەی بەشێكی زۆری كۆرۆناو چەند ڤایرۆسێكی دیكەیە.

(د. زانیار ئاغال – پزیشكی پسپۆڕی بواری هەناو) ڕوونیكردەوە كە، پەتایەكی نوێ بڵاوبۆتەوەو لەم دوو هەفتەیەدا هەڵكشانێكی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان، نیشانەكانی نەخۆشییەكەش بریتین لە (كۆكە، تا، لەش داهێزران، سەرئێشە، نەمانی بۆن و تام و تاڵی ناو دەم).

لەبارەی جۆری پەتاكەشەوە دەڵێت، هێشتا بەلامانەوە روون نییە چ میكرۆبێكە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش كۆرۆنابێت.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەشی لە سلێمانی ئەو پسپۆڕە دوو هۆكار دەخاتەڕوو، درەنگ كردنەوەی قوتابخانەكان كە جاران پەتاكان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دووەمیش گەڕانەوەی سەردانكەرانی مەككە كە لەوێ پەتایەكی بەهێز لە ئێستادا هەیە.

بۆ خۆپاراستنیش دكتۆر زانیار ئاغال چەند رێنماییەك دەخاتەڕوو:

1. وەكو هەموو پەتایەك، كە نەخۆش كەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵكوو بەرپرسیاریەتیت لەسەرە كە هەتا بتوانیت كەسی دیكە تووش نەكەیت، دەمامك، دەست و پلی پاك و نەپژمین و نەكۆكین بەسەر خەڵكدا، خۆ قوفڵكردن لە ماڵەوە كە نەخۆش كەوتیت.

2. زۆر گرنگە ناوەندەكانی پەروەردەو بەڕێوبەرایەتییەكان ئاسانكاری بكەن، ئەوەی تووشبوو مۆڵەتی بدەنێ.

3. گەر نەخۆشی درێژخایەنت هەیەو تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشك بكە، هەرگیز لەملاو لەولا دەرمان وەرمەگرە.

4. هیچ دەرمانێك جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشك بڕیارت بۆ دەدات نەك خۆت یان كەسێكی دیكە.

پاشخان ...

ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە:

پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیەو دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەو لەڕێگەی تێكەڵاوی و نزیكبوونەوەو بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.

ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرماو لەوەرزی پایزو زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوەو بڵاودەبێتەوەو چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیارترینیان بریتییە لە تاو ئازاری جەستەو ماسوولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆرباو شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.

نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری :

1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.

2. كۆكەو پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.

3. دروستبوونی ئازار لەماسوولكەو جومگەكان.

4. هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.

5. سەرئێشەو گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.

رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری :

1. بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.

2. شووشتنی دەستەكان بەئاوو سابون بە بەردەوامی.

3. دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاوو دەم.

4. بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.

5. بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكەو دواتر فرێدانی.

6. پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێزو كورسی دانیشتن.

7. دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.

 

هه‌واڵی گرنگ