تائێستا لە غەززە ٣٤ هەزار و ١٨٣ كەس لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا شەهیدبوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تائێستا لە غەززە ٣٤ هەزار و ١٨٣ كەس لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا شەهیدبوون

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ٤٦٩ كەس لە غەززە لە ئەنجامی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلدا شەهیدكراون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانییانی كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە كە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو و ڕایگەیاند: لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ فەڵەستینی دیكە لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەرتی غەززە شەهیدبون و ٥٩ كەسی دیكەش برینداربوون.

كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لە كەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ١٨٣ كەس و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ١٤٣ كەس.


وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەیش كرد كە هێشتا بەشێك لەوانەی لەهێرشەكاندا شەهیدبوون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندان یان لە كەناری ڕێگاوبانەكاندان و بەهۆی ڕێگرییەكانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

 

هه‌واڵی گرنگ