حكومەتی كاربەڕێكەر: چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی كاربەڕێكەر: چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت

كوردیو
 
حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە".
 
حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم كۆبوویەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە،"بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە، چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ موچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت".
 
باس لەوەشكراوە،"وەزیری دارایی و ئابووری، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی دانوستانکار ئامادە کرابوو، چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەبواری داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و چۆنییەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ، ئەمەش وەک دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، بەجۆرێک کە بابەتی داهاتەکان نەبێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێش هەمووشیانەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
 
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردووەتەوە كە نابێت هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێتەوە تا بکرێتە بيانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.
 
جێگەی باسە،لەسەر سكاڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆژی 21-2-2024 دادگای باڵای فیدڕاڵیی كۆبوویەوە و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند،"هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا مولزەمن بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".

لە بڕیارەكەدا هاتووە،"دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە" و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات".

هەر لەسەر سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامی، دادگای باڵای فیدراڵیی ڕایگەیاند،" پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم، بەكر حەمە سدیق پارێزەرەكەی یەكگرتوو ڕایگەیاند،"ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پاڵپشتی سەرەكی و یەكەمی تۆماركردنی سكاڵا بوو لە دادگای فیدراڵی لەبارەی دواكەوتن و نەدان و فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

 

هه‌واڵی گرنگ