كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی دەرزی دابەزاندنی كێش
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمەڵێك زانیاری لەبارەی دەرزی دابەزاندنی كێش

 

 

لە ئێستادا چەند جۆرێك دەزری هەیە كە بۆ دابەزاندنی كێش بەكاردێت لەو كەسانەی بەدەست قەڵەوی و زۆری كێشیان دەناڵێنن و هەندێكیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

سەرەتا ئەم دەرمانانە بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت كە ڕێژەی بارستەی جەستەیان واتە (BMI) لە (30) زیاترە یان لە (27) زیاترەو نەخۆشی وەك شەكرەو بەرزی فشاری خوێن و ... هتد هەیە.

جۆرەكانی دەرزی دابەزاندنی كێش :

1. دەرزی ساكسێندا كە لە لیراگلۆتاید پێكهاتووەو ڕۆژانە پێویستە بكرێت و لە كەمترین جوڕعەوە دەست پێ دەكرێت و بەرەبەرە زیاد دەكرێت و لەلایەن دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی (FAD) ڕێگا پێدراوە وەك چارەسەری قەڵەوی.

2. دەرزی وێگوڤی : كە لە سیماگلوتاید پێكهاتووەو هەفتانە دەكرێت و بە هەمان شێوە جوڕعەكەی زیاد دەكرێت و ڕێگا پێداوە لەلایەن (FDA).

3. دەرزی ئۆزەمبیك : كە لە سیماگلوتاید پێكهاتووەو سوودی زۆرە بۆ دابەزاندنی كێش و بۆ چارەسەری شەكرە بەكاردێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن (FDA) وەك دەرمانی دابەزاندنی كێش ڕێگا پێدراو نیە بۆیە تەنها لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕو بۆ كۆمەڵێك نەخۆشی دیاریكراو بەكاردێت.

4. دەرزی مۆنجارۆ : كە لە تێرزێپتاید پێكهاتووەو لەدەرزییەكانی تر سەركەوتووترەو كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ وەك چارەسەری سیحراوی بۆ چارەسەری قەڵەوی لە قەڵەمی دەدەن و پێویستە لەژێر چاودێری پزیشك بەكاربێت و تائێستا لەلایەن (FDA) وەك دەرمانی چارەسەری قەڵەوی ڕێگەپێدانی وەرنەگرتووە.

5. دەرزی ڤیكتۆزا : پێكهاتووەكەی لیراگلۆتایدەو دەرزی ساكێندا، بەڵام بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت كە كێشەی قەڵەوی و نەخۆشی شەكرەیان هەیەو هەمان كۆمپانیا دروستیان دەكات.

6. ئەم دەرمانانە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدەن لەڕێگەی كەمكردنەوەی ئیشتهاو هێواش تێپەڕبوونی خۆراك بەناو گەددەو‌ هەستكردن بە تێری بۆ ماوەیەكی دوورو درێژتر لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی شەكرەو كەمكردنەوەی پێكهێنانی گلوكۆز لەلایەن جگرەوە.

7. بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە بەگۆڕینی جۆرو بڕی خواردن و شێوازی ژیانی ئەو كەسە بە تەنها سوودی نیە، بەڵام بەهۆی كەمكردنەوەی ئیشتیها ئەو كەسە دەتوانێت پاپەندی ڕێجیم و پلانی خواردن بێت لەگەڵ گرنگیدان بە وەرزش.

كاریگەری لاوەكی ...

ئەم دەرزیانە دوو بەشن : كۆمەڵێكان برتییە لە دڵ تێكەڵهاتن، سەرئێشە، سكچوون یا قەبزی، دابەزینی شەكرە تەنگەنەفسی، دڵ پەلەپەلكردن، خورانی پێست ... هتد، ئەمانە زۆربەی كات دواتر نامێنن.

كۆمەڵی دووەم لە كاریگەرییە لاوەكیەكان وەك هەستیاری، بوونی ئازاری سك و هەندێ ماكی دەگمەن كە پێویست دەكات یەكسەر چارەسەرەكە بوەستێنرێت.

ئەم دەرزیانە بۆ هەموو كەسێك گونجاونیەو لەهەندێ حاڵەتی نەخۆشی و كێشەی تەندروستی نابێت بەكاربێن.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە پەیجی سەنتەری پێشكەوتووی خۆراكەوە.

(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)

 

هه‌واڵی گرنگ