پلانێک بۆ چاندنی پێنج ملیۆن نەمام ئاشکرا دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پلانێک بۆ چاندنی پێنج ملیۆن نەمام ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، پلانێکیان هەیە بۆ چاندنی ملیۆنان نەمام و گۆڕینی زەوییە وشکەکان بۆ سەوزایی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی 4نیسانی 2024، عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە جوڵەیەک هەیە بە ئاڕاستەی گۆڕینی زەوییە وشکەکان بۆ سەوزایی، بۆ ئەوەش وەزارەت ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ئاو بۆ دەستکردن بە چاندنی پێنج ملیۆن نەمام.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکەدا چەندین وەزارەت بەشدارن، لەگەڵیشدا ئەمیندارییەتی بەغدا و شارەوانییەکان هاوکار دەبن، کە تێیدا درەختی دارخورما و زەیتون و هەنار دەچێندرێت، کە ئەو درەختانە توانای بەرگە گرتنیان هەیە لە وەرزی هاویندا.

بە پێی راگەیەندراوەکە، هەڵمەتەکە بەشێکی زۆری زەوییە وشکەکانی عێراق دەگرێتەوە، وەک سەرچاوەی ئاویش، سەرچاوەکانی ژێر زەوی یان سەرزەوی بەکاردەهێنن و پشت بە سیستەمی دڵۆپە بۆ پڕۆسەی ئاوداری زەوییەکان دەبەستن.

 

هه‌واڵی گرنگ