ڕۆژنامەیەكی لەندەنی: ئەردۆغان بە ڕەزامەندی بەغداد و هەولێرەوە گەڕاوەتەوە ئەنكەرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژنامەیەكی لەندەنی: ئەردۆغان بە ڕەزامەندی بەغداد و هەولێرەوە گەڕاوەتەوە ئەنكەرە

كوردیو
 
ڕۆژنامەیەكی لەندەنی ئاشكرای دەكات،"ئەردۆغان بە ڕەزامەندی بەغداد و هەولێرەوە گەڕاوەتەوە ئەنكەرە و ئەركەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ هاوكاریكردنی سوپای توركیا دیاریكراون". 
 
رۆژنامەی (العربي الجدید)ـی لەندەنی بڵاویكردووەتەوە،"لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە بەغداد و هەولێر هاوشێوەن سەبارەت بەوەی توركیا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رێیپێدراوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بە قوڵایی (40) كیلۆمەتر, بۆ لێدان لە بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە چۆڵەكان, ئەوەش لەكاتی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد و هەولێر رێككەوتنی لەبارەوە كردووە".
 
سێ‌ سەرچاوەی عێراقی لە بەغداد و هەولێر رایانگەیاندووە،"ئەردۆغان بە رێپێدانی عێراقەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئەنكەرە بۆ ئەنجامدانی پرۆسە سەربازییەكەی لە هەرێمی كوردستان".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەو ناوچانەی بڕیارە توركیا پرۆسەی سەربازی تیادا ئەنجامبدات, شاخەكانی گارا و قەندیل و سیدەكان و سۆران و سەیدسادق و كانی ماسی و زاب و زاخۆ و ئامێدی دەبن, رێپێدانەكە لەو ناوچانە دەبێت كە شوێنی نیشتەجێبوون نین و پارتی كرێكاران داگیری كردووە, یاخود ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵیكردوون و رێگە نادات پێشمەرگە و سوپای عێراق بچنە ناوی".
 
بەگوێرەی ئەو لێكگەیشتنە نوێیە, عێراق پشكی ئاو بەدەستدەهێنێت لە هەردوو روباری دیجلە و فورات و توركیا هاوكاری عێراق دەكات لە هێنانە ناوەوەی تەكنیكی ئاودانی نوێ‌, هاوشانی هەنگاونان بەرەو لێگەیشتنی بازرگانی و ئابوری و ئەمنیی جیاواز, لەوانە, ئاڵوگۆڕی زانیاری و رادەستكردنەوەی داواكراوەكان.
 
لێكگەیشتنەكانی عێراق و توركیا لەلایەن هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پشتیوانی دەكرێت, لە چوارچێوەی دیدی حكومەتی سودانییە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندیەكانی ناوخۆ لەسەروو هەموو پرسەكانی ترەوە, كە دیارترینیان كێشەی ئاوە و ئەنكەرە كردوویەتی بە كلیلی هەموو دۆسیەكانی تر لەگەڵ عێراق.
 
لای خۆیەوە, سەرچاوەیەكی توركیی رایگەیاندووە،"عێراق و توركیا سازانیان كردووە بۆ هەماهەنگیركردن, لەبارەی پرۆسە سەربازییەكان دژی پارتی كرێكاران لە باكوری عێراق, لەڕێی لیژنە و ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە, لەنێوان سوپای توركیا و حكوومەتی عێراق و هێزە ئەمنیەكانی و حكومەتی هەولێر و هێزە سەربازییەكانی, هەروەها كۆمەڵێك پلان پێشنیاز دەكرێت بۆ هاوكاریكردن, بە ئامانجی گەیشتن بە ناوچەیەكی ئارام بە نزیكەی (40) كیلۆمەتر".
 
لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكەدا هاتووە،"ئامانجی ئۆپراسیۆنەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەی دیاریكراو و سنوورەكانن لەگەڵ سوریا, بۆ رێگەگرتن لە هاتووچۆی ئەندامانی پارتی كرێكاران, چاوەڕواندەكرێت ئەو ئەركە هێزەكانی پەیوەست بە حكومەتی عێراق ئەنجامی بدەن, هێزەكانی حكومەتی هەولێریش رێگری دەكەن لە گواستنەوەی ئەندامانی پارتی كرێكاران بۆ ناوچەكانی  تر و هاوكاری هەواڵگری و ئاڵۆگۆڕی زانیاریش ئەنجامدەدەن".

 

هه‌واڵی گرنگ