ئەمریکا مووشەکێکی بالیستی و چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکانی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن کردە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی هێرشێکی مووشەکی بالیستی حووسییەکان کە دوێنی ئەنجام درا، زانیاری بڵاوی کردەوە.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە مووشەکە بالیستییەکەیان لە ئاسمان خستووەتە خوارەوە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هاوکات چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە حووسییەکانیشیان کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر چالاکییەکانیان دژ بە هەموو ئەو هێزانەی کە هەوڵی نائارامکردنی ڕێڕەوی دەریاوانی نێودەوڵەتی دەدەن، بەردەوام دەبن.