وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی لە بەغدا راگەیاند و بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن ناوی دەبات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی بەتاوین لە سەنتەری شاری بەغدا دەستیپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەدان ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و ئەم ئۆپەراسیۆنە، گەروەترین ئۆپەراسیۆنە کە لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەنجامدرابێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون.
ڕوونیشکردەوە، " ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن یاساوە داواکراون و هەوڵێکیشە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانیان".