قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ھێشتا عێراق بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی ساڵی 2024 قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند " پەیامی عێراق بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە کە گەلەکەمان ئاڵنگارییەکانی توندوتیژی و تیرۆر و تێپەڕاندووە و ئێستا بە ئاراستەی ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی ھەنگاو دەنێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئێمە بە پەرۆشین، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ئابووری، گەشەپێدان و پەروەردە و جومگەکانی دیکە بکرێت کە پەیوەندیدارن بە داھاتووی عێراقییەکان، تا بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەتەکانی سەرکەوتن".
ئەوەشی خستەڕوو، ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.