ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات کە یەکێکیان تایبەتە بە لەشفرۆشی.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی کار، دانیشتنەکە چوار بڕگەیە.
سێ بڕگەی دانیشتنەکە تایبەتن بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکانی پێشنیازی یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی، هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری، هەڵگرتنی ڤیزەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان عێراق و کۆریای باشوور.
دوایین بڕگەی دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانەی کە بەهۆی ژمارەیەک بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسەوە موڵکەکانیان لەدەستداوە.