لەپێنجوێن زەنگی خۆپیشاندان لێدرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەپێنجوێن زەنگی خۆپیشاندان لێدرا

دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەین و خاوەنداری خۆپیشاندان تەنهابۆ ئێمە نیە و بۆ هیچ حزبو لایەنێك نیە، بەڵكو خۆپیشاندان و دەستكەوتەكانی بە تەواوی موڵكی پێنجوێنییەكانە.

دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن بڵاویانكردەوە: ڕۆژی یەكشەمە بەرواری ‌2024/4/28 كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ لەبازاڕی هەیكەلیەكەوە بەڕێدەكەوین بۆ دەروازەی خۆپیشاندان، بەهەموومان تەواوی پێداویستی وڕێخستنەكان لەئەستۆ دەگرین و بەهێمنی و وەك هەمیشە بەشێوازێكی مەدەنی داكۆكی لەبەدەست هێنانی مافەكانمان دەكەین.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، وەك ئاشكرایە لای بەڕێزتان، پێنجوێن بۆ ماوەی 9ساڵ دەبێت ئابڵوقەیەكی ئابوری هەمەلایەن دراوە لەلایەن حزبەكانی فەرمان ڕەوا بەجۆرێك كە هیچ پڕۆژەیەك جێبەجێ نابێت تافشارو خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نەكرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو: دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن، دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبوەكان، لەدەرگای زۆرێك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتیەكانمان داوەو ڕێكخستنی كۆبونەوەی جەماوەری بۆیان ڕێك خست و سەردانكردنی هەندێكیان و بەرز كردنەوەی داوای فەڕمی بۆیان، بەڵام هەوڵەكان لەكۆتایدا بێ ئەنجام بووە.

لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، داوا لەهەموو دەنگ و ڕەنگەجیاوازەكان و دانیشتوانی پێنجوێن و گەرمك و ناڵپارێزو هەمو گوندەكان دەكەین چۆن لەڕابردو یەك دەست و یەك هەڵوێست بوین و نمونەی جوانترین خۆپیشاندانمان پێشكەش كرد لەم خۆپیشاندانەشدا بەگوڕوتینی زیاتر و سورتر لەسەر داواكانمان ئامادە دەبین لە ملكەوە و چەند پێویست بكات دەمێنینەوە تابەدەست هێنانی مافەكانمان.

 

هه‌واڵی گرنگ