سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا دوادەخرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا دوادەخرێت

بڕیار بوو لە نۆی مانگی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا سەردانی واشنتن بكات و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە،

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا كە بڕیاربوو لە 9ی ئایاری داهاتودا ئەنجامبدرێت، هەڵوەشاوەتەوە، هەرچەندە ڕۆژنامەی حوریەتی توركی ئەوەی ڕەتكردۆتەوە و كە سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ واشنتۆن دواخرابێت.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، لە تەمموزی ئەمساڵ لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە ئەمریكا، سەردانەكەی ئەنجامدەدات و چاوی بە بایدن دەكەوێت.

رۆژنامەی حوریەت ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، گروپێكی لۆبی ئیسرائیلی لەئەمریكا هەوڵی ڕێگریكردن لە سەردانی ئەردۆغان دەكەن، بەتایبەت دوای سەردانەكەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.

لە ناوخۆی ئەمریكاش رۆژنامەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە كە هۆكاری دواخستنی سەردانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ واشنتۆن پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی ئەمریكا و ئەگەری ناڕەزایی و خۆپیشاندانی جولەكەكانی ئەمریكا هەیە لە بەرامبەر ئەردۆغان.

 

هه‌واڵی گرنگ