لیستی هاوبەش لەیەكێتی مامۆستایانی كوردستان: بەناو ( هەژماری من ) ڕەتدەكەینەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیستی هاوبەش لەیەكێتی مامۆستایانی كوردستان: بەناو ( هەژماری من ) ڕەتدەكەینەوە

لیستی هاوبەش لەیەكێتی مامۆستایانی كوردستان پەیامێكیان لەبارەی هەژماری من بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنن: ئێمە وەك لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەكەینەوە بێ دوودڵی .

لیستی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاویكردەوە: دوابەدوای بەیاننامەیەك بەناوی مەكتەبی سكرتاریەتەوە ، كەباس لەوە ئەكرێت (هەماری من) مان ڕەتنەكردۆتەوە ، ڕاستی بابەتەكە بەو شێوەیە كە ئێمە وەك مەكتەبی سكرتایەتی یەكێتی مامۆستایان ، هیچ كۆبونەوەیەكمان لەوبارەوە نەكردوە سەبارەت بەقبوڵ كرن یان ڕەتكردنەوەی ( هەژماری من) ، بۆیە زۆر ئاساییە خەڵكانێك ڕەتی نەكەنەوە ، بێگومان ئەوە بۆچونی خۆیانەو دوورە لە ڕای یەكێتی مامۆستایان .

ئەوەشیان خستەڕوو: لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئێمە وەك لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەكەینەوە بێ دوودڵی ،چونكە پێمان وایە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە ..، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێكردنی ( هەژماری من ) بەزۆرەملێ و هەڕەشەو چاوسوركردنەوە بەڕێوە ئەچێ .، ئێمە لەلیستی هاوبەش پشتگیری بڕیاڕی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەكەین سەبارەت بەڕەتكردنەوەی هەژماری من ، چونكە دیزاینی هەژماری من بەخواستی دەسەڵاتێك كراوە ، كەبونەتە مەینەتی بۆ گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

 

هه‌واڵی گرنگ