كەشناسی هەرێم: لە سنووری هەولێر خێرای با زیاد دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: لە سنووری هەولێر خێرای با زیاد دەكات

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: سبەی بارانبارین دەستپێدەكات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممەئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و لە سنووری پارێزگای هەولێر خێرای با زیاد دەكات بۆ سەرووی 25كم/ ك و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لەتۆماركراوەكانی دوێنێ و لە هەندێ ناوچە كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی ئەوەی خستەڕوو: سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, لەكاتەكانی شەو درەنگ ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .

 

هه‌واڵی گرنگ