ئێریک تێن هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێی وایە پێویستە یاریزانانی تیپەکەی لە ئاوێنەدا سەیری خۆیان بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی شەممە، لە گەڕی ١٧ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ بێرنلی یەکسان بوون.
پرسیار لە تێن هاگ کرا کە ئایا هەڵەکانی ئەم دواییەی یونایتد بەهۆی بەختی خراپەوەیە یان باری دەروونی، ئەویش دانی بەوەدانا کە ئەو دووانە تێکەڵەیەکن ، هەروەها تیپەکەی پێویستی بە بەرپرسیارێتی هەیە.
ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانیدا وتی: “هەردوو شتەکە بەختێکی خراپە، هەروەها ئێمە بەختمان نییە لەگەڵ ناوبژیوانییەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت لە ئاوێنەدا بڕوانین... هەڵەیەکمان کرد، بەڵام دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگریت، ئەوانیش دەبێت لەوە تێبگەن کە ئەمە مانای چییە بۆ تیپەکە و ڕاهێنەرەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر نائومێدم، نابێت ئەمە ڕووبدات.. خۆتت خستە دۆخە سەختەکانەوە.. ئێمە بردنەوەکەمان بەفیڕۆدا.”