بەمەبەستی ئاگربەست لە غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەمەبەستی ئاگربەست لە غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە و سێ شەممە سەردانی سعودیە دەكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلیەكان.

ماسیو میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە و سێ شەممە سەردانی سعودیە دەكات و تاوتوێی دۆخی مرۆیی غەززە دەكات و بلینكن باس لە هەوڵەكانی رێگریكردن لە بەرفراوان بوونی شەڕ لە ناوچەكە و بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەشداری لە كۆبونەوەی وەزاری ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی دەكات بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەكە و بلینكن بڕیار نییە لەو گەشتەیدا بۆ سعودیە سەردانی ئیسرائیل بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ