شارەزایەكی كەشناسی: سبەی ئەگەری تاوە باران و چالاكبوونی ھەورە بروسكە دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەزایەكی كەشناسی: سبەی ئەگەری تاوە باران و چالاكبوونی ھەورە بروسكە دەبێت

شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی دەستپێكردنی باران لەبەشێكی ناوچەكان و زیادبوونی خێرای با ڕایدەگەیەنێت: سبەی ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەند و چالاكبوونی ھەورە بروسكە ئەبێت.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی دووشەمە 29/4/2024 لە ئەنجامی كاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەكاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و نمە باران و ھەورە بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی عێراق چالاك ئەبێت و لەناوچەكانی باشور و ناوەراستی ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای كەركوكیش لەكاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری تاوە بارانی رێژە مامناوەند و چالاكبوونی ھەورە بروسكە ئەبێت بۆ كاتەكانی شەویش لەناوچەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان لەكات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری نمە باران ئەبێت.

وتیشی: بای باشور و باشوری رۆژھەڵات كاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاك ئەبێت بەخێرای 10-20كم/ك و خێرای باكە لەناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك چالاكتر ئەبێت بەتایبەت دوای نیوەرۆ بەخێرای ناوبەناو 20-40كم/ك و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی كەمیش ئەبێت لەو ناوچانەدا ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمدەبنەوە .

 

هه‌واڵی گرنگ