لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكردو هۆشداری دەدەنە حكومەتی كاربەڕێكەر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكردو هۆشداری دەدەنە حكومەتی كاربەڕێكەر

ئەمڕۆ یەك شەممە خۆپیشاندان لە پێنجوێن دەستیپێكردو هاوڵاتیان نیگەرانن لەخراپی پرۆژەكانی خزمەتگوزاریی و هۆشداری توند دەدەنە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان.

پەیامنێری كوردیو لە پێنجوێنەوە پێی ڕاگەیاندین: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە لە پێنجوێن بەشێك لە هاوڵاتیان دەستیان بەخۆپیشاندان كردو داوای پێدانی كارەبای 24 كاتژمێریی و دابینكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان دەكەن.

پێشتر، دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن بڵاویكردەوە: پێنجوێن بۆ ماوەی ۹ساڵ دەبێت ئابڵوقەیەكی ئابوری هەمەلایەن دراوە لەلایەن حزبەكانی فەرمان ڕەوا بەجۆرێك كە هیچ پڕۆژەیەك جێبەجێ نابێت تافشارو خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ نەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: دەستەی ڕێكخەری خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن، دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبوەكان ، لەدەرگای زۆرێك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتیەكانمان داوەو ڕێكخستنی كۆبونەوەی جەماوەری بۆیان ڕێك خست و سەردانكردنی هەندێكیان و بەرز كردنەوەی داوای فەڕمی بۆیان ، بەڵام هەوڵەكان لەكۆتایدا بێ ئەنجام بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ