وادەی ناردنی پارەکەی بەغدا ئاشکرا کرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی ناردنی پارەکەی بەغدا ئاشکرا کرا

كوردیو

بەپێی زانیارییەکان وردبینى بۆ لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە وەزارەتى دارایی عێراق دەستىپێکردووە و لە دوو رۆژى داهاتوودا بەغدا پارەى مووچە دەنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند،"ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە و ئەگەری هەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواو ببێت، دواتر بەغدا پارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دەنێرێت".

دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند کە لیستی مووچەیان ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە تێیدا وردبینیکردن لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دواکەوتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ