وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ڕیاز
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ڕیاز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن گەیشتە ڕیاز پایتەختی سعوودیە کە لە میانیدا، پرسی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتووەتە ڕیاز.

دوێنێ یەکشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر ڕایگەیاندبوو کە ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ھەریەک لە سعوودیە، ئوردن و ئیسرائیل دەکات.

ھاوکات پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن سەدانی سعوودیە دەکات و لە میانیدا، پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان لەگەڵ ھاوبەشە ھەرێمییەکان تاوتوێ دەکات.

لەو کاتەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە، شەڕی سەر کەرتی غەززە دەستی پێ کراوە، ئەمە جاری حەوتەمە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

 

هه‌واڵی گرنگ