ئیسرائیل چاوەڕوانی وەڵامی حەماس دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل چاوەڕوانی وەڵامی حەماس دەكات

 

 

دوێنێ‌ لەشاری قاهیرە شاندی بزووتنەوەی حەماس چاویان كەوت بە نوێنەرانی هەردوو وڵاتی میسرو قەتەرو تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی دانووستانەكانیان كرد بۆ وەستانی جەنگی سەر كەرتی غەززە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، دوێنێ‌ شاندی حەماس لە قاهیرە پێشنیارەكانی ئیسرائیلیان بەدەست گەیشتووە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان و وەستانی جەنگ لە كەرتی غەززە، هەر دوێنێ‌ شاندەكە گەڕاونەتەوەو دوای تاوتوێ‌ كردنی مەرجەكان وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز نووسیویەتی، بەپێی ناوەڕۆكی مەرجەكانی ئیسرائیل، سەرەتا دەبێت حەماس (40) دیلی ئیسرائیلی ئازاد بكات، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر گیراوی فەڵەستینی ئازاد دەكات، بۆ ماوەی (40) رۆژیش جەنگ دەوەستێت، دواتریش قۆناغی دووەم دەست پێدەكات، حەماس دەیەوێت جەنگ بەتەواوی كۆتایی پێبێت، ئینجا قسە لەسەر قۆناغی دووەم بكرێت و جوڵەی هاوڵاتیان ئاسایی ببێتەوەو سوپای ئیسرائیل لە غەززە پاشەكشە بكات و ئەو ناوچانەی وێران كراون، نۆژەن بكرێنەوە.

لەسەرێكی ترەوە رۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی نووسیویەتی، ئەمڕۆ لەشاری قاهیرە شاندی ئیسرائیلی لەگەڵ بەرپرسانی میسری تاوتوێی داواكانی حەماس دەكەن، بەتایبەت پرسی وەستانی جەنگ لە كەرتی غەززەو ئاڵوگۆڕی دیلەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ