"هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە"

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم تەواو دەكرێت ناردنی پارە بەشێوەی كاش بەردەوام دەبێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیای حیزبەكەی ڕاگەیاندووە: دادگای فیدراڵی عێراق رێگای بە وەزارەتی دارایی عێراق داوە تا ئەو كاتەی بە بانكیكردنی مووچە تەواو دەكرێت ناردنی پارە بەشێوەی كاش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت بۆیە هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچە نییە.

غەریب ئەحمەد لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاناژەی بەوەكرد، دوای وردبینكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ