پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخرا

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی لە هەولێر، داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەغەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، هاونیشتیمانییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ