باڵەکایەتی.. ھاووڵاتییەک بۆ گژوگیای بەھارە چووەتەدەرەوە و دیارنەماوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باڵەکایەتی.. ھاووڵاتییەک بۆ گژوگیای بەھارە چووەتەدەرەوە و دیارنەماوە

لە سنوری باڵەکایەتی ھاووڵاتییەک بۆ گژوگیای بەھارە چووەتەدەرەوە و دیارنەماوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، لە سبەینێوە بە تیمی زیاترەوە بەدوای دەگەڕێن.

رەوەند ھاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە میدیایی یەكێتی راگەیاند، ئەو ھاووڵاتییە لە گوندێکی سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆ گیای بەھارە چووەتە دەرەوە، بەڵام دواتر لە ھاوڕێکانی دابڕاوە و دیارنەماوە و مۆبایلیشی پێ نییە و لەم ئێستاشدا تیمەکانیان بەدوایدا دەگەڕێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، کەشوھەوای ناوچەکە سارد و سەرمایە و تەمێکی زۆریش ھەیە ئاستی بینینیش زۆر کەم بوەتەوە، ووتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و لە بەیانیشەوە بەتیمی زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەرێم داوا لە خەڵک دەکەن، ئەم چەند رۆژە تا پێیان دەکرێت نەچنە ناوچە شاخاوییەکان و بەھۆی بارانی بەلێزمە و ھەورەبروسکەوە مەترسی لە سەر گیانیان دروست نەکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ