دارا سێكانیانی: ئەمریكا لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن هۆشداری داوەتە سودانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارا سێكانیانی: ئەمریكا لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن هۆشداری داوەتە سودانی

دارا سێكانیانی رایگەیاند، ئەمریكا بە سودانی راگەیاندووە ئەگەر هەڵبژاردنی هەرێم لە وادەی خۆیدا نەكرێت مەترسی گەورە بۆ هەرێمەكە دروست دەبێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی ئایاری ساڵی 2024 دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەیامی ناردووە و هۆشداری داوە

ئاماژەی بەوەكردووە، پەیامەكەی ئەمریكا هۆشداری بووە كە ئەگەر بێت و هەڵبژاردنی کوردستان لە کاتی خۆیدا نەکرێت ئەوا مەترسی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەبێت

ئەم لێدوانەی سێكانیانی لەكاتێكدایە كە دەسەڵات لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دایە لە ترسی لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر لە كورسییەكانی لە پەرلەمانی كوردستان 

 

هه‌واڵی گرنگ