حكومەتەكەی نەتانیاهۆ بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرەی لە ئیسرائیلی داگیركەر پەسەند کرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتەكەی نەتانیاهۆ بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرەی لە ئیسرائیلی داگیركەر پەسەند کرد

میدیاكانی ئیسرائیلی داگیركەر رایانگەیاند، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیل، لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە پەسەند کرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی ئایاری ساڵی 2024 میدیاكانی ئیسرائیلی داگیركەر رایانگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی ئیسرائیلی داگیركەر، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیلی داگیركەر خراوەتە دەنگدانەوە و بە کۆی دەنگ، بڕیارەکە پەسەند کراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر یەكە لە دەیڤید بارینا، سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ئیسرائیلی داگیركەر (Mossad) و رۆنەن بار، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیلی داگیركەر (شاباک) ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون و دژی پەسەندکردنی بڕیارەکە بوون، چونکە پێیان وابوو کە پەسەندکردنی بڕیارەکە زیان بە ھەوڵەکانی نێوەندگیری قەتەر بۆ ئازادکردنی دیلەکان، دەگەیەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 1ی نیسانی 2023، پەرلەمانی ئیسرائیلی داگیركەر (کنێست)، یاسایەکی لەبارەی قەدەغەکردنی پەخشی کەناڵی جەزیرە لە ئیسرائیلی داگیركەر پەسەند کرد.

 

هه‌واڵی گرنگ