کۆمپانیای یۆرۆستات ڕایدەگەیەنێت، هاوردەكردنی كاڵا لەلایهن هەندێک وڵاتی ئەوروپاوه لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوهی رابردودا زیادی كردووە.
کۆمپانیای یۆرۆستات ڕایگەیاندوە، کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بههاكهی 847 ملیۆن یۆرۆ بوە.
ئاماژە بەوە كراوە هاوردەی یەکێتیی ئەوروپا لە ئێرانەوە لە دو مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا 144 ملیۆن یۆرۆ بوە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو 3% گەشەی کردوە.
باس لەوەش كراوە،هەناردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئێران لە مانگەکانی یهك و دوی ئهمساڵ 703 ملیۆن یۆرۆ بوە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو بە ڕێژەی 9% گەشەی کردوە.
بهگوێرهی ئامارهكان، هاوردەی ئیسپانیا لە ئێرانەوە بۆ 9.3 ملیۆن یۆرۆ بەرزبوەتەوە و 66%ی گەشەی تۆمارکردوە.
لەم ماوەیەدا هاوردەی ئیتاڵیا لە ئێرانیشەوە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردو 96% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و لە مانگی (شوبات/2)ی 2023 13.3 ملیۆن یۆرۆ بوە بۆ 26.1 ملیۆن یۆرۆ لە مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵدا.
ئهوهش هاتووە ، له ماوهی رابردو ئهڵمانیا به بههای 141 ملیۆن یۆرۆ كاڵای ههناردهی ئێران كردوه و بهبڕی 19 ملیۆن یۆرۆ كاڵای لێ هاورده كردوه، بهراورد به ساڵی رابردو بە ڕێژەی 46% گەشەی تۆمارکردوە.