داوای دەركردنی کۆنسوڵی کوێت لە بەسرە دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوای دەركردنی کۆنسوڵی کوێت لە بەسرە دەکرێت

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت، کوێت چەندین پێشێلکاری لەسەر خاک و ئاوی عێراق کردووە، بۆیە داوا دەکەن کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە بەسرە دەربکرێت.

عەلا حەیدەری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێشێلکاری و سەرپێچییەکانی کوێت لەسەر خاک و ئاوی عێراق دووبارە دەبنەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەو وڵاتە نایەوێت پەیوەندییەکی دراوسێیەتیی باشی لەگەڵ عێراق هەبێت.

 پەرلەمانتارەکە ئاماژەی بەوەش كردوە ،لەماوەی ڕابردوودا کوێت بیرێکی نەوتی بەدووری چەند مەترێک لە شاری ئوم قەسرە هەڵکەندووە، ئەمەش هەنگاوێكی بێزارکەرە بۆ عێراقییەکان و خەڵکی بەسرە.

حەیدەری داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە پێکبهێنرێت و کونسوڵی کوێت لە پارێزگای بەسرە دەربکرێت، تاوەکو کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئەو وڵاتە ڕێز لە سەروەریی عێراق و گەلەکەی دەگرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ