سەرۆکى هەرێم گەیشتە تاران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکى هەرێم گەیشتە تاران

سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە سەردانەکەشيدا بڕیارە نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆببێتەوه.

 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر‌ بانگهێشتێکى فەرميى کۆمارى ئيسلاميى ئێران و بە ياوەريى شاندێک گەیشتە تارانی پایتەخت.

 بڕیارە لە سەردانەكەیدا، لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوەو لەسەر پرسی برەودان بە پەيوەندييەکانى ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان و هاريکاريى هاوبەشى نێوانيان، پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى، گفتوگۆ بکەن.

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە جێگرانى سەرۆک و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی و ژمارەيەک لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ