سبەینێ‌ شەپۆڵێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەینێ‌ شەپۆڵێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

 

 

پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی تری بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێشبینی دەكرێ لە هەندێ ناوچەدا لافاویش دروست ببێت.

(موحەمەد كەلاری) پسپۆڕی كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێ لە بەرەبەیانی سبەی دووشەممەوە شەپۆڵێكی بارانبارینی باش ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو تا شەوی سێشەممە بەردەوامی دەبێت.

بڵاویشیكردەوە: لە‌سەرجەم ناوچەكان ئەگەری تاوەباران و هەورە تریشقەی توندو تەرزە هەیە بە تایبەت لە هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و پارێزگای دهۆك و بەشێكی سلێمانی و نێوان كەركوك و هەولێر.

هەروەها بڵاویكردەوە، ئەگەری هەیە لافاو لە‌دۆڵ و نزماییەكان‌ و‌ بەرزبوونی ئاستی ئاو لە ‌سەنتەری شارەكان دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە پێشبینی دەكرێ كەمترین بڕی بارانبارین لە شەپۆڵەكەی سبەی دووشەممە (27) ملم و زۆرترینیش (90) ملم بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ