سودانی و تەیف سامی بۆ مووچەی هەرێم كۆبوونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سودانی و تەیف سامی بۆ مووچەی هەرێم كۆبوونەوە

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی بۆ هەرێم ئاشكراكردو دەڵێت، هۆكارەكەی كەمی پارە نییە، بەڵكو رادەستنەكردنی داهات و هەنگاونەنانە بۆ بە بانكیكردنی مووچە.

ئەمڕۆ (موحەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیی نیشانداوە لەم هەفتەیەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم كەمی پارە نییە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا نەكردووەو هیچ هەنگاوێكیشی نەناوە بۆ بە بانكی كردنی مووچە.

هەر ئەمڕۆ لەشاری بەغدا دانیشتنی نێوان سودانی و تەیف سامی ساكراوەو تەیف لەسەر گەرەنتی و داوای سودانی بەڵێنی داوە كە مووچەی ئەم مانگەی هەرێم بنێرێت و چاوپۆشی لە كێشەی لیستەكەی هەرێم بكرێت تەنها بۆ ئەم مانگە.

لەلایەی ترەوە، (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، هەموو رێكارەكانی تایبەت بە مووچەییان تەواوكردووە، بۆ گەیشتنی مووچەش، چاوەڕوانن بەغدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەواو بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ