محمد شیاع سودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

محمد شیاع سودانی سەردانی ئیتاڵیا دەکات

بڕیارە بە سەردانێكی دوو رۆژە محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئیتاڵیا بكات و لەسەر ئاستی باڵا و پەوەندییە بازرگانی و كشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

بەپێی تۆڕی هەواڵی سۆمەرییە نوز:" بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەی سودانی بۆ ئیتاڵیا ئابوورییە و بەشێكیشی دیكەش بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئیتاڵیاش بەشێكە لێی و هەروەها كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراقیش تاوتوێدەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، " بەشێك لە ئامانجی سەردانە زۆرەكانی سودانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەرەوپێشبردنی عێراقە لە رووی دیپلۆماسییەوە بەشێكە لە بەرنامەی كاری حكومەتەكەی".

 

هه‌واڵی گرنگ