وەزارەتی بازرگانی عێراق: نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی بازرگانی عێراق: نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشت

نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە بەندەری ئومقەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە و وەزارەتی بازرگانیش پشکنینی بۆ دەکات.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی ماددەخۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر بە بە 84 هەزار و 927 تۆن برنجی تایلەندی و ئەمریکییەوە گەیشتنە بەندەری ئومقەسر.

باسی لەوەشکرد، کەشتی یەکەم 41 هەزار و 400 تۆن برنجی تایلەندی و دووەمیشیان 43 هەزار و 527 تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتووە.

لەما موسەوی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە تیمی کۆنترۆڵی جۆریی چووەتە سەر کەشتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی برنجەکە و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، دواتریش نمونەی برنجەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگە ناوەندییەکانی بەغدا بۆ تەواوکردنی پشکنینەکان.

هەروەها ڕاشیگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ بەکارهێنان گونجاوە، برنجەکە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ