سبەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

سبەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی زانیارییەکان، سبەی سێشەممە، 6ی ئایاری ساڵی 2024، مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوای ئەوە هات کە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو پارەیە بەتەنیا بەشی مووچەی هەموو لیوا هاوبەشەکان ناکات کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 28 لیوای هاوبەش.

 

هه‌واڵی گرنگ