ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی سوتانی بازاڕی قەیسەری
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی سوتانی بازاڕی قەیسەری

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر لە کۆی زیاتر لە (4000) دوکان، (227) دوکان و (7) کۆگایی بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری ساڵی 2024 پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 2024.5.5، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دەمودەست تیمەکانی (بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، زێڕەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، شارەوانی) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هەوڵی ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەیەکی تایبەت بە خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنرا و بەپێی دواین ئامار لە کۆی زیاتر لە (4000) دوکان، (227) دوکان و (7) کۆگایی بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەر و زیانەکان دەست بە پاککردنەوەی تەواوی بازاڕەکە کراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سوپاس بۆ "خودا" لە ڕوودانی ئەو کارەساتە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی قەرەباڵغێەکی زۆری هاوڵاتییان لە شوێنی ڕووداوەکە، (132) کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیان تێکچوو، و هەرزوو لە لایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکە (117) كەسیان چارەسەرکران و (15) كەسی تریشان کە پێویست بوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و چارەسەری پێویستیان بۆ وەرگیرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی قەبارەی زیانە ماددییەکان پێکهێنراوە و لەو نزیکانە دەرەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێت.

جێگەی باسە، كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر كەوتەوە و بەشێكی دوكانەكانی زێڕنگەری و جلوبەرگ و دوكانی دیكە سوتاون و زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ