دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دواخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دواخرا

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە9ی ئایار دواخرا.

دوای ئەوەی وابڵاوكرایەوە سبەی سێشەممە، مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت كوردیو لە سەرچاوەیەكەوە زانیویەتی ،دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە9ی ئایار دواخراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو پارەیە بەتەنیا بەشی مووچەی هەموو لیوا هاوبەشەکان ناکات کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 28 لیوای هاوبەش.

 

هه‌واڵی گرنگ