ئەمریکا و ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو بەنهێنی کۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا و ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو بەنهێنی کۆدەبنەوە

 رۆژنامەی 'ئەلجەریدە'ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەکی پلە باڵای لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە رایگەیادووە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەمریکا و ئێران خولێکی نوێی کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆی ئەمنیییان لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئایاری 2024، بە گوێرەی  رۆژنامەی 'ئەلجەریدە'ی کوەیتی ئماژەی بەوەش كردووە، لەو دیدارەدا باسیان لە رێکارەکانی هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی و رۆڵی تاران لە هێورکردنەوەی دۆخی غەززەدا کردووە، لە بەرامبەر زیندووکردنەوەی ئەو رێککەوتنە نەنووسراوەی پێشتر لە نێوان تاران و واشنتندا، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجامدرابوو.

باس لەوەش كردووە، کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو تەنیا بۆ ئەوە بووە، هەر لایەنێک داواکاریی خۆی بخاتەڕوو و دواتر خوێندنەوە بۆ داواکارییەکانی ئەویدی بکات، پاشان لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا بگەن بە رێکەوتن و وەڵامدانەوەی داواکاریەکان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەردوولا لەسەر پێویستیی بەردەوامیی کۆبوونەوەی نێوانیان رێککەوتوون، لایەنی ئەمریکی پێشنیازی بۆ شاندی بەشداربووی ئێران کردووە بگەڕێنەوە بۆ ئەو رێککەوتنەی پێشوو کە لە سەڵتەنەی عومان ئەنجامدرابوو.

هەروها دەشڵێت ،مەرجەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی ئەتۆمی، تاران پابەند دەکات بە راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی زیاتر لە %3.67، هەروەها پابەندی دەکات بە سەرجەم ئەو سنوربەندیانەی کە لە رێککەوتنەکەدا دانراون، لەبەرامبەردا واشنتن بەبێ هیچ راگەیاندنێکی فەرمی، جێبەجێکردنی هەندێک سزای سەر ئێران رادەگرێت و لەو ماوەیەشدا هەردوولا هەوڵدەدەن کەشوهەوایەک لەسەر متمانەی یەکتر بونیادبنێن.

ڕاشی گەیاندووە، لایەنی ئەمریکی داوای لە تاران کردووە فشار بخاتەسەر هاوپەیمانەکانی بۆ راگرتنی هێرش و پەلاماردانەکان، بەتایبەتی لە دەریای سووردا. هەروەها داواشیانکردووە پشتیوانی لە پڕۆژەکەی میسر بکەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

جگەلەوەش، شاندی ئەمریکی وەک مەرجێکی پێشوەختە داوایان لە ئێران کردووە هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات، هەروەها دەرگای بۆ پشکنەرانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بخاتەسەر پشت.

ئەوەش هاتووە، شاندی ئێرانی بەڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو کە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازیەکانی ناوچەکە، دەبێت واشنتن کۆتایی بە پشتیوانییە بێسنوورەکانی بۆ ئیسرائیل بهێنێت و دەستبکات بە گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەلئەڤیڤ، هەروەها ئێرانییەکان پشتگیری خۆیان بۆ هەر یەکلاکردنەوەیەک بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە راگەیاندووە، گوتووشیانە هەر رێککەوتنێک یان رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین کە "رەزامەندی گەلی فەلەستین بەدەستبهێنێت" قبوڵی دەکەن.

لەبارەی باشووری لوبنانیش، شاندەکەی ئێران هۆشداریداوە لەوەی ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی داگیرکردنی باشووری لوبنان بدات، ئێران بە بێدەنگی راناوەستێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پووچەڵکردنەوەی هێرشی ئیسرائیل؛ راشیانگەیاندووە، دەبێت ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بزانن حزبوڵڵای لوبنان، هاوپەیمانیی سەرەکیی تارانە.

 

هه‌واڵی گرنگ