كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە

 

 

ئەمڕۆ تاكو شەو كاریگەری ئەو شەپۆڵەی باران بارینە بەردەوام دەبێت و لەسەرەتای هەفتەی ئایندەش كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.

(هەڵگورد زرار) شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ لە كاتەكانی نیوەڕۆ بەدواوە لە هەندێ ناوچەی دیارینەكراو بە هۆی چڕبوونەوەی هەوری ناوخۆیی تاوە بارانی بەهاری و بروسكەی بەهێزمان هەبێت و پلەكانی گەرما بە ڕێژەی یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوەو خێرایی با بە ڕێژەی (25 – 30) كیلۆمەتر چاڵاك بێت، بۆ ئێوارەو شەو بە تەواوی كۆتایی بەم شەپۆڵە دێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ