سەرجەم ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرجەم ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران

كوردیو

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-5-2024 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،"لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، سەرجەم ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران".

ئاماژەی بەوەش داوە،"بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت لە دەستەی دادوەری تانەی لێ بدرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە7-5-2024 دادگای باڵای فیدراڵی داوای ڕاگرتنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی ماددەی 2ـی سیستمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024ی دا.

 

هه‌واڵی گرنگ